درووست کردنی دی وی دی ئسلایدشۆ ئەوێستاکە بۆتە کارێکی ئاسایی و رادەی ئەو ئامرازانەی کە لەم بوارە دا هاتوونەتە بەرهەم زۆر و جۆراوجۆرن کە بۆتە هۆی ئەوەی هەر بەکارهێنەرێک زۆر بە هاسانی بتوانێ بە چەند کرتە کردنێک جوانترین لەوحی پەستێنراوی ئسلایدشۆ بخووڵقێنێ، بە چەشنێک کە لە سەر تەواوی پلەیرەکان لێبدرێت و ببینرێت. لە ناو ئەم ئامرازانە دا پرۆگرامی Photo DVD Maker دەتوانێ بە کەڵک وەرگرتن لەو تواناییانەی کە هەیێتی، جوانترین ئسلاید شۆی وێنەیی تەراحی بکات بە چەشنێک کە لە سەرهەموو جۆری پلەیرەکان لێبدرێت و ببینرێت.
هەبوونی توانایی دانانی مێنۆی فلاش بۆ ئسلاید شۆیەکان، وێرای دانانی موزیک، ئفێکتی زۆر سەرنج راکێش لە کاتی نیشاندانی وێنەکان، هەمووی تەنیا بە چەند کرتە کردنێکی هاسان لە کاتی درووستکردنی ئسلاید شۆیەکاندا دەخوڵقێنرێن. ئەم ئامرازە بە کەیفییەتێکی چاوەروان نەکراو ئسلاید شۆیەکان دەهێنێتە بەرهەم و بۆ رایت کردنیش دەتوانێ لە سەر هەر دوو لەوحی پەستێنراوی CD وDVD، هەڵبستێ بە سووتاندنیان, بە چەشنێک کە بتوانرێ لە سەر هەموو چەشنەکانی پلەیر لێبدرێ و نیشان بدرێت. کارپێکردنی هاسانی ئەم ئامرازە و هەبوونی رواڵەتێکی ساکار، دو تایبەتمەندی تری ئەم پرۆگرامەن. جێگەی سەرنجە کە ئەم ئامرازە پشتگری لە هەموو سیستەمەکانی پۆرتابڵ و هەروەها پشتیوانی لە دوو سیستەمی PAL و NTSC دەکات. و...
License
Publisher
File size
File ver
File format
Date Added
Last viewed
System Requirements: Microsoft® Windows: Xp / Vista / 7 / 8 / 10
Photo Collage Studio
Wondershare Photo Collage Studio نەرمەواڵەیێکە بۆ خوڵقاندنی وێنەگەلی جوان و رازاندنەوەیان بە زیاتر لە سێسەد تەرحی ئامادە کە پێویستی تەنیا بە چەند کرتەکردنێکی هاسانە هەتا لە وێنەکان هونەری جوانی بخووڵقێنێ. بێ گوومان یێکێ لەو کۆمەڵە تەرحانە ویست و خواستی ئێوەیە بۆ بەرهەم هێنانی رازاوەترین وێنە. ئەم ئامرازە بە رادەیێک ساکارە کە حەتتا بەکارهێنەری تازەکاریش دەتوانێ بەکاری بهێنێ. ئەم بەرنامەیە هەروەها توانایی ئەوە بە بەکارهێنەران دەدات هەتا بتوانن کارت پۆستال، کارتی ویزیت و، زۆر تەرحی جوانی لە پێشدا دارێژراو بۆ چاپ لە سەر سی دی و دی وی دی و زۆر کاریتری هونەری بەرهەم بێنێ.ئێفێکتی جۆراوجۆری تێدا گوونجێنراوە هەتا ئەنجامی کار کە توانایی تەنزیم کردنی بە دەس بەکارهێنەرە، سەرنج راکێشتر بکات و چوونە دەری وێنەکان بە پێی ویستی بەکارهێن دەتوانێ بە هەر کەیفییەت و فۆرمەتێک بێ. وەشانی نوێێ Wondershare Photo Collage Studio لە ژێرەوە دابگرن و لە ئاکامی بەرهەمی خۆتان چێژ وەربگرن.
License
Publisher
File size
File ver
File format
Date Added
Last viewed
System Requirements: Microsoft® Windows: XP , Vista , 7 , 8 , 10
ImageBadger Deluxe
Kristanix Software ImageBadger Deluxe ئامرازێکی بەهێزە لە بواری کۆنڤێرت کردنی وێنە بۆ فۆرمەتە جیاوازەکانی تری وێنە، کە تەنیا بە کرتە کردنێک هەڵدەستێ بە کۆنڤێرت کردن. بە دابەزاندی ئەم بەرنامەیە بژاردەیێک بە ناوی ImageBadger بە مێنۆی کرتەی راست دەلکێنرێت، کە دەتوانن بە بێ کردنەوەی ئامرازەکە دەتوانن کاری کۆنڤێرت کردن بە ئاکام بگەیێنن. ئەم پرۆگرامە بە شێوەی خۆکارانە رێکخستنەکانی دڵخوازی ئێوە لە سەر وێنە بەرێوە دەبات.حەتتا ئەو کەسانەی ناشارەزان لە کار کردن بە پرۆگرامەکانی کۆنڤێرت کردن، دەتوانن بەم ئامرازە بە شێوەیێکی زۆر ساکار هەستن بە رێکخستنەکان و کەیفییەتی وێنە بەرز بکەنەوە و کاری گۆرین بە فۆرمەتی دڵخواز بە ئاکام بگەیێنن.
بەم ئامرازە هەروەها دەتوانن بە کۆمەڵێک فیلتێر وەکوو گۆرینی سایزی وێنە، سووڕاندنی وێنە، رادەی رووناکی و ... کاریگەری لەسەر وێنە درووست بکەن و وێرای ئەوانەش تایبەتمەندیێەکی جێگەی سەرنج ئەوەیە کە نزیک بە تەواوی فۆرمەتەکان پشتیوانی دەکات.
Convert from any of these image formats:
AFP, ANI, AWD, BMP, CAL, CIN, CIT, CLP, CMP, CRW, CUR, CUT, DCR, DJV, ECW, EMF, EXF, FAX, FIT, FLC, FLI, FPX, GIF, HGL, ICA, ICO, ICON, IFF, IMG, ITG, JPEG, JPG, JTF, KDC, LMC, LV, MAC, MSP, PBM, PCD, PCX, PGM, PICT, PNG, PPM, PRN, PRT, PSD, PSP, PSPIMAGE, PTK, RAS, RTF, SCT, SFF, SGI, SID, SMP, TFX, TGA, TIF, TIFF, TIFX, WBMP, WFX, WMF, WMZ, WPG, XBM, XPM, XWD
Into any of these:
ANI, AWD, BMP, CAL, CIN, CMP, CUR, CUT, Copy to Clipboard, EMF, EPS, FAX, FLC, GIF, ICA, ICO, IFF, IMG, ITG, JPG, MAC, MSP, PBM, PCT, PCX, PGM, PNG, PPM, PSD, PSP, RAS, RAW, SCT, SFF, SGI, SMP, TGA, TIF, TIFX, WBMP, WFX, WMF, WPG, XBM, XPM, XWD
License
Publisher
File size
File ver
File format
Date Added
Last viewed
System Requirements: Microsoft® Windows: Xp / Vista / 7 / 8 / 10
XnView
زۆربەی بەکارهێنەران هێندێک جار پێویستیان بە ئاڵ و گۆڕ هێنان بە سەر وێنەکانیانن و زۆربەشیان بە شوێن ئامرازی ساکار دا دەگەرین بۆ ئەنجامدانی ئاڵ و گۆر کردنەکە هەتا لە کەمترین کات دا بە بێ گرفت ئەم ئاڵ و گۆرهێنانە بە ئەنجام بگەیێنن. XnView ئامرازێکی پێشاندان و گۆڕان پێکردنی فۆرمەتەکانی جۆراوجۆری گرافیکی یە کە پشتگری پتر لە ٤٠٠ فۆرمەت دەکات و بە هاسانی پێداچوونەوە لە سەر تەواوی فایلەکانی وێنە و هەروەها فایلە دەنگییەکان لە هەر شوێنێکی پێژمێر دەکات.
ئەم ئامرازە جگە لە ویندۆز وەشانگەلێکی هەیە بۆ MacOS X, Linux x86, Linux ppc, FreeBSD x86, OpenBSD x86, NetBSD x86, Solaris sparc, Solaris x86 و...! XnView هەر وەها زۆر توانایی تری هەن وەک گۆڕینی سایزی وێنە، کۆنترۆڵکردنی رەنگ و تیشک، گۆڕینی ڕادەی رەنگی یێک وێنە، توانایی بەکارهێنانی پاڵێو((filter* ـە جۆراوجۆرەکان وێڕای کاریگەرییەکانی وێنەی سەرنجراکێش، گۆڕینی بە کۆمەڵی فۆرمەتی وێنەکان، وێنە هەڵگرتنەوە لە سەکۆی کاری سیستەمی کردەیی و...هێندێک لە تایەبتمەندییەکانی ئەم ئامرازە بە کورتی بریتین لە:
-پشتگری کردنی پتر لە ٤٠٠ فۆرمەتی دەرچوونگە((Output*
-ئیمکانی دامەرزاندن لە سەر ویندۆز و لینوکس
-ئیمکانی وەرگرتنی دەرچوونگە بە پتر لە ٥٠ فۆرمەتی جۆراوجۆر
-هەبوونی ئامرازی هەڵوەژارتن((Edit*ـی IPTC
-درووستکردن و هەڵوەژارتنی زانیاری EXIFـی وێنە
-گۆڕینی سایز، قووژبن و بڕینی وێنە
-ئیمکانی گۆڕینی کۆنتراستی وێنە
-پێکهێنانی پتر لە ٢٠ جۆر گاریگەری وێنە
-دەسکاریکردنی بەشێک لە رەنگی وێنەیێک
پشتگریکردن لە کێشان و بەردانی ویندۆز(Drag & Drop support -Windows only)
-بەکارهێنانی چەندین پاڵێوی سەرنجراکێش
-پشتگریکردن لە TWAIN & WIA تایبەت بە ویندۆز
درووستکردنی کاریگەری زۆر جوان لە سەر وێنە
-هەبوونی Filmstrip layout
-و...